نوچە: ئاژانسەکان
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پلانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رادەگەیەنێت.
ترەمپ، دوێنێ لەکاتی پێشوازیکردن لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی رایگەیاند، پاش دواخستنی بۆ ماوەیەکی درێژ، رۆژی سێشەممە پلانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رادەگەیەنم.
سەرۆكی ئەمەریكا گوتیشی “لەگەڵ ئەوەی فەڵەستینییەکان سەرەتا پلانەکە رەتدەکەنەوە، بەڵام لە ئایندەدا پێی رازی دەبن”.
ھەرچەندە ترەمپ بۆ راگەیاندنی پلانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەتانیاهۆ و بینی گانتز، سەرۆکی پارتی شی سپی ئیسرائیلی بانگهێشتی کۆشکی سپی کردووە.
لەبەرانبەردا محەمەد ئاشتیە، سەرۆک وەزیرانی فەڵەستینیش رایگەیاند، راگەیاندنی پلانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پارێزگاری کردنە لە ترەمپ، بۆ ئەوەی لەسەرکار لانەدرێت و هەروەها بۆ پاراستنی ناتانیاهۆ-شە بۆ ئەوەی بەهۆی گەندەڵییەوە زیندانی نەکرێت.