نوچە
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه موشه‌كییه‌ی كرد، كه شه‌وی رابردوو كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری به‌غدا.
ماڵپەڕی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كان و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ئیدانەى ئەو هێرشە موشەکییە دەکەین، کە شەوى رابردوو باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى لە بەغدا کردە ئامانج. ئەم کردەوانە مەترسیى راستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژوەندیییەکانى عێراق درووست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشيان، لێکەوتە و ئەنجامى خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت.
پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان ئەرکى لایەنە بەرپرسەکانە و نابێ رێگە بدرێت یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکرێن و دیپلۆماتکاران و نێردە دیپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج. دووپاتى دەکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان.
نێچيرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
27/1/2020