شلێر سەعید
به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه رایدەگەیەنێت، پێنج ترافیك لایت ده‌گۆڕدرێن و چاك ده‌كرێنه‌وه و له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ده‌ست به هێڵكارى بۆ ڕێگاى هه‌ولێر – كۆیه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/1/2020، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عه‌قید زاهیر محه‌مه‌د غه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه، لەم بارەوە ڕایگەیاند: دوای ھەوڵ و ماندوبونێکی زۆر، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕه‌زامه‌ندى نیشان دا هێماكانى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر – كۆیه دابنرێن.
عه‌قید زاهیرگوتیشی، هێڵكارى بۆ ڕێگایه‌كه به بۆیه‌ى سپی بكرێت، هه‌روه‌ها گادرێلیشى لێ داده‌نرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، کە ”پێنج چوارڕیانى كۆیه، ترافیك لایتەکەی ده‌گۆڕدرێن و چاك ده‌كرێنه‌وه و له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ده‌ست به كاره‌كان ده‌كرێت”.