قایمقامی كۆیە بەڕوو دەچێنێ

0

شلێر سەعید 

ئەمڕۆ دووشەمە (27-1-2020) لە شاری كۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر، لەژێر چاودێری قایمقامی قەزای کۆیە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی هەڵمەتێکی چاندنی بەڕویان لەشاخی هەیبەت سولتان راگەیاند، لەهەلمەتەکە نزیکەیی سێ هەزار بەڕوو لە شاخی هەیبەت سولتان چاندرا، هەرچەندە ساڵی ڕابردووش لە چیای هەیبەت سوڵتان بەڕو چێنرا، بەڵام لە وەرزی هاوین سووتا بەشێكی كەمی ماوە.

هەیبەت سوڵتان، شوێنێكی گەشتیاری و سەوزایی شاری كۆیەیە، بەڵام ساڵانە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر و داڕمانی شاخەكە زۆربەی دارەكانی لەدەستداوە، ئەوەش بۆتە جێی نیگەرانی دانیشتوانی شارەكە لە لەناوچوونی ئەو سیمایە جوانەی هەیەتی.

 لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، یوسف كەلكانی، قایمقامی قەزای كۆیە، سەبارەت بە پاراستنی سەوزای و دارەكانی چیای هەیبەت سوڵتان، ڕاگەیاند: ئێمە لەگەڵ كۆمەڵێك ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كۆمەڵێك رێكخراوی ژینگە بڕیارمان دا  ئەو شوێنانەی دارەكانی سووتاون یان نەماون بەڕوی لی بچێنین بۆ ئەم مەبەستەش بانگهێشتی پۆلیسی ژینگەمان كرد لەگەڵ بەڕێوبەراتی پاوەن و دارستانمان كرد، تا شوێنەكە بپارێزن.

یوسف كەلكانی گوتیشی، پێویستە ئێمە ئەو شوێنانە بپارێزین و داوامان لەو لایەنە پەیوەندیدارانە كردووە، كە نەهێڵن مەڕ و ماڵات بچتە ناوی، چونكە زۆر جار شەتڵ و نەمام و بەڕو چێنراون، بەڵام دوای یان سووتاوە یان مەڕ و ماڵات خواردوویەتی.

قایمقامی كۆیە ئاماژەی بەوەش كرد، كە بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو، پلانیان دەبێت بۆ پاراستنی دارەكانی هەیبەت سوڵتان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com