شلێر سەعید
لەم هەفتەیە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەکات و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمیش دەڵێت ”هەركاتێك شتێكمان هەبێت بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەغدا، بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەكەینەوە”.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەکەی هەرێ پێکدێت لە خالد شوانی، وەزیری هەرێم بۆكارو باری ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەگەڵ فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، سەردانی بەغدا دەكەن، بەمەبەستی قسە كردن لەسەر ئەو زەویانەی جووتیاران، كە لەلایەن جووتیارانی عەربی هاوەردە لە ناوچەكانی كەركوك هەندی شوێنی دیكە داگیر كراون.
جوتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەربارەی ڕۆشتنی وەفدێك بۆ بەغدا بە نوچە-ی ڕاگەیاند: وەك حكومەت جارێ ئێمە هیچ بەرچاو روونییەكمان نییە و هەركاتێك شتێكمان هەبێت بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەغدا، بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەكەینەوە.
سەبارەت بە كاریگەری كشەكانێی ناو عێراق لەسەر كوردستان، گوتەبێژی حكومەت گوتی، گفتوگۆكان بەردەوامن لەگەڵ بەغدا و لە دوو هەفتەی ڕابردوو عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی كاربەڕێكەری عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لە كەشێكی زۆر ئەرێنی گفتوگومان كرد.
ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی یاسای عێراق، لەكاتێك بودجەش پەسەند نەكرێت 1 لەسەر 12-ی بودجە بۆ هەموو پارێزگاكانی عێراق و هەرێم خەرج دەكرێت.