نوچە-سومریە نیوز
سەرچاوەیەکی سیاسی باس لە ئاشکرابوونی ناوی کاندیداکانی پۆستی سەرۆکوەزیران دەکات و دەشڵێت، کاتی هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ ئەم پۆستە نزیک بۆتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بە ناوی کاندیداکان کردووە و دەڵێت، ئەو کەسانەی، کە چانسی ئەوەیان هەیە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕاسپێردرێن بریتین لە: محمد توفیق علاوی، علی شکری و عبدالغنی الاسدی.
بە گوتەی سەرچاوەکە، مصطفی الکاظمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، بە بەراورد لەگەڵ کاندیدەکانی دیکە، چانس و ئەگەرێکی بەهێز هەیە و زۆربەی فراکسیۆنە سیاسییەکان لە سەر ناوبراو هاودەنگ و کۆکن، بە تایبەتی، کە هاوسەنگی لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەمریکا و ئێران بەرچاوە.