نوچە-سکای نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەرانبەر بە ڕوودای هێرشکردنە سەر ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا، هەڵوێستی وەرگرت.
لە بەیانیکدا، کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی کردۆتەوە، هێرشی موشەکی میلیشاکانی سەر بە ئێران بۆ سەر ناوچەی سەوز ئیدانە کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە، دەزگا ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە بەدواداچوونی ورد و هەمە لایەنە بۆ ئەم ڕووداوە دەکەن و جەختیش دەکاتەوە، دەبێ ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە دەستگیر و رەوانەی بەردەم دادگا بکرێن.