ئەمریکا هۆشداری دەداتەوە ئێران

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوای هێرشی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ناوچەی سەوز و کردنە ئامانجی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لایەن میلیشایەکانی سەر بە ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیانێکی فەرمیدا هەڵوێستی خۆی وەرگرت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیانی خۆیدا دۆخی عێراق بە ئاڵۆز وەسف دەکات و جەختیش دەکاتەوە، کە گروپە میلیشاییەکانی سەر بە ئێران ئێستاش مەترسی جیدین.

بەیانەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وێڕای جەخت کردنەوە لە هەڕەشەکانی گروپەکانی سەر بە ئێران، دەشڵێت هێزەکانمان وشیار و لە سەر هەستن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەروەها داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، بە ئاراستەی پاراستنی ئاسایشی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا، هەنگاو بنێ و پابەندی بەڵێنەکانی بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com