جووتیاران گەنمەكانیان هەرزان فرۆش دەكەن

0

شلێر سەعید  

جوتیارێك دەڵێت، چونكە شایستە دارییەكانمان نادەنێ‌ ناچارین لە بازاڕی رەش گەنمەكانمان بە عەرەب بفرۆشین بە نرخێكی كەمتر و لەهەمان كات ئەو رێژەیەی بۆمان دانراوە زۆر كەمە.

بو داوای مافه دارایەكانی خویان( ئەمڕۆ27-1-2020) كۆمەڵیك جووتیار و خاوەن زەوی كشتوكاڵی، كە تا ئێستا پارەی گەنمیان وەرنەگرتووه لە لایەن حكومەتی عیراقی خوپیشاندانێكیان ئەنجام دا لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان لە هەولێر.

شایەنی باسە جوتیاران ماوەی سێ ساڵە واتە ( 2014-2015-2016) گەنمیان ڕادەستی عێراق كردووە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراق ئەو برە پارەی نەداوە بە جووتیاران بڕێكی كەمی نەبێت، كە كۆی پارەكە، (570) ملیار دینارە. 

  لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، عوسمان گەردی، ڕێكخەری گردبوونەوەكە دەربارەی داوكاریەكانیان ڕایگەیاند:  ئێمە ئەمڕۆ لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان كۆبوینەوە، بۆ داكۆكی كردن لەمافی جووتیاران، هیچ ڕەوا نییە بەغدا پارەی جووتیاران نەدات، بۆیە داوادەكەین حكومەتی هەرێم وەفدێكی باڵا بنێرێت بۆ بەغدا داكۆكی لە مافەكانمان بكەن.

هاوكات دلزار جەمیل، كە پیشەی گەنم چاندنە بە نوچە-ی گوت، ئێمە زوڵمێكی زۆرمان لێ دەكرێت جگە لەوەی پارەی ئەو چەند ساڵەمان بەشێكی كەمی نەبێت وەرنەگرتووە، بۆیە ناچارین بچین گەنمەكەمان لە بازاڕی ڕەش بفرۆشین بە عەرەبەكان بە هەرزانتر، چونكە بۆ ئەوان ڕاستكردنی گەنم كراوەیە.

ئەو جوتیارە، كە پیشەی گەنم چاندنە دەشڵێت، كێشەیەكی دیكەشمان هەیە، ئەویش گەر من سەد دۆنم زەوی داچینم ئەوە پسولەی دە تەن ”رصید”م بۆ دێتەوە، لەكاتێكدا ئەو سەد دۆنم زەویە بەلای كەمەوە 50 تەن بەرهەمیەتی ئەی من دەتەنم دایە ئەوان چ لەوە بكەم كە دەمێنتەوە؟ بۆیە داوادەكەم ئەو كێشانەمان بۆ چارەسەربكەن و لەهەمان كاتدا حكومەتی عێراق و هەرێمیش هیچ هاوكاریەكی جووتیاران ناكات بەوەی پەینی كیماییمان دەنی یان ڕینمایی.  

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان، لەم بارەوە بە نوچەی راگەیاند: ئەوان ئەمڕۆ چۆتنە ناو گردبوونەوەی جووتیارەكان و پێیان گوتوون، كە وەك پەرلەمان كۆدەبنەوە سەبارەت بە شایستە داراییەكانی جوتیاران.   

عە بدولستار مەجید گوتیشی، لەسەر ئەوە رێکكەوتووین، كە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بكەین لە پەرلەمان سەبارەت بە شایستە داراییەكانی جووتیاران و پێشنیارم كرد بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان، داوابكات لە حكومەتی هەرێم، كە یەكێك لە بڕگەكانی دانوستانەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراقی، پارەی گەنمی جووتیاران بێت و لەهەمان كاتدا دەكرێت لیژنەی كشتوكاڵیشی تێدا بەشدار بكرێت.

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان ئەوەشی خستەڕوو، كە هۆكارەكەی دیار نییە، کە بۆ چی عێراق ئەو پارە نادات و دوای دەخات. گوتیشی، پێم وایە ئەو پارە تێكهەڵكیشی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كراوە، چونكە لە 2014 پەیوەندی نێوان و هەرێم و بەغدا باشنەبوو بۆیە ئەو پارە نەدرا. بۆ چارەسەری بنەبڕكردنی ئەو كێشەیە یەكێك بێت لە مەرجەكانی دانوستانی حكومەتی هەرێم و بەغدا و بخرێتە ناو بەرنامەی كاریان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com