نوچە-ڕۆیتەرز
سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمریکی دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧-١-٢٠٢٠٢، سەرۆکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، دۆناڵد ترەمپ لە دیدار لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەشێک لە نەخشەڕێگای خۆی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان ئاشکرا دەکات.
ترەمپ سەرەتا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ بەنی گانتس، رکابەری نەتەنیاهۆ دیدارێک ئەنجام دەدات.
کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل، بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.
ترەمپ پێشتر رایگەیاندووە، کە نەخشەڕێگای خۆی لەبارەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەر لە دیدارەکەی لەگەڵ نەتەنیاهۆ رادەگەیەنێت.