هۆشیار زێباری هۆشداری دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

هۆشیار زێباری،جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراق، لە ئەکاونتی تویتەری خۆدا لەبارەی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ناوچەی سەوز هۆشداری دەدات.

زێباری ئەم هیرشەی بە کردەوەیەکی مەترسیدار و شەڕانگێزی وەسف کردووە، کە لە لایەن هێزکانی حەشدی شەعبیەوە ئەنجام دراوە.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ئەمە دووەمین جارە، کە هێرش دەکرێتە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.

هەر یەک لە سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئیدانەی ئەم هێرشانەیان کردووە و دەڵێن ”حەشدی شەعبی نابەرپرسیارانە دەجووڵێتەوە و دەبێ ئەم هێرشانە کۆتایی پێ بهێنرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com