نوچە
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆنا، ڕێنوێنییه‌كى بۆ هاوڵاتییان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27-1-2020)، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕێنوێنییه‌كى له په‌یجى فه‌رمی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووە، کە بۆ خۆپارستن له ڤایرۆسى كۆرۆنا، دوور بكه‌ونه‌وه له شوێنى قه‌ره‌باڵغ و ئه‌و كه‌سانه‌ى، كه گومان ده‌كه‌یت نیشانه‌كانى ئه‌نفله‌وه‌نزاى لێ به‌ده‌ر كه‌وتووه، هه‌روه‌ها ده‌ست له كه‌لوپه‌لى كه‌سانى تووشبووى ئه‌نفله‌وه‌نزا مه‌ده.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهان سەری هەڵداوە و چەندین شاری چینی گرتووەتەوە، تا ئێستا دوو هەزار و 744 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 80 کەس لە چین گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسەکە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە.
