نێچرڤان بارزانی: هێشتا کاری زۆر ماوە بکرێت، تا جینۆساید دووبارە نەبێتەوە

0

نوچە

لە ساڵیادی کۆمەڵکوکژردنی جووەکان ناسراو بە هۆڵۆکۆست، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت ”بەداخەوە هێشتا کاری زۆر ماوە بکرێت، تاوەکو جینۆساید لە جیهاندا دووبارە نەبنەوە”.

 ئەمڕۆ (دووشەممە 27-1) ساڵیادی کۆمەڵکوژی جووەکانە لەلایەن نازییەکانی ئەڵمانیاوە، لە ساڵی 1941 تاوەکو 1945 نزیکەی 6 ملیۆن جوو کۆمەڵکوژکران.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە توویتەر رایگەیاند “رۆژی بیرەوەری هۆلۆکۆست ئەوەمان بیردەخاتەوە، کە مرۆڤایەتی کاری زۆری کردووە بۆ وەستاندنی جینۆساید و بیرکردنەوە لە قوربانییەکانی، بەڵام بەداخەوە رێگایەکی درێژترمان لەپێشە، تاوەکو خەڵکی بە ئامانجکراو لە سەرتاسەری جیهان لە جینۆساید بپارێزرێن”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت “دەبێ بڵێین نابێت هەرگیز ئەمە دووبارە ببێتەوە، ئەوەش بە سیاسەت و میکانیزمی گونجاو دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com