نوچە
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی هاتنه‌خواره‌وه‌ی سه‌رنشینانی ئه‌و فڕۆكه‌یه بڵاوده‌كاته‌وه، كه له رێڕه‌وی فڕگه‌ی خۆی ده‌رچووه و له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی راوه‌ستاوه و زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، لە زاری “رەزا جەعفەرزادە” گوتەبێژی رێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران بڵاویکردەوە، فڕۆکەی گەشتیاری تاران – ماهشەهر لە جۆری بۆینگی MD سەر بە کۆمپانیای “کاسپیەن” کاتژمێر 7:50ی ئه‌مڕۆ 27/1/2020، تووشی ئەم رووداوە هاتووە، بەڵام سەرنشینانی هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.
فڕۆكه‌كه تایبه‌ته به كۆمپانیای هێلی فڕۆكه‌وانی كاسپیان (قه‌زوین)ـه و له گه‌ڕانه‌وه له ماهشه‌هر له رێڕه‌وی فڕگه ده‌رچووه و چووه‌ته ناو شه‌قامێكی سه‌ره‌كی.
بەگوێرەی میدیاكانی ئێران، سه‌رنشینەکان هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه و به سه‌لامه‌تی له فڕۆكه‌كه دابه‌زیون.