نوچە
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە مووشەکبارانکردنی باڵوێزخانەی ئەریکا ناوبانگی عێراق لەکەدار دەکات.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 26-1-2020، پێنج موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران، کە سێ موشەکیان لە سنووری باڵوێزخانەی ئەمریکا کەوتنە خوارەوە.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، سەرکۆنەی موشەکبارانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکای کردووە و داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات، باڵوێزخانەی وڵاتان لە بەغدا بپارێزێت.
حەلبوسی هەروەها دەڵێت، موشەکبارانکردنە بەردەوامەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ناوبانگی عێراق لەکەدار و وڵات بێ هێز دەکات، جگە لە زیانگەیشتن بە بەرژوەندییەکان و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی عێراق.