نوچە
شەوی رابردوو ته‌قه له ماڵی “په‌روێز نیازی” به‌ڕێوبه‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه دەکرێت و ناوبراویش دەڵێت ”چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەین”.
پەروێز نیازی، بەڕێوبەری رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە دەڵێت، کە كاتژمێر (9:58) خوله‌كی شەوی یەکشەممە (٢٦-١-٢٠٢٠) لە شاری هەڵەبجە تەقە لە ماڵەکەی کراوە و زیانی گیانی نەبووه.
ناوبراو بە (کوردستان ٢٤)ی گوتووە “ژماره‌یه‌ك فیشه‌ك به‌ر ده‌رگای ده‌ره‌وه و ژووری میوان كه‌وتووه و پێده‌چێت به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌كه كرابێت و ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی كردووه، ماتۆڕسیکلی پێبووه”.
روونیشیكرده‌وه، کە کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێک دا نییە و چاوەڕوانی روونکردنەوەی پۆلیسی هەڵەبجە و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن”.

.jpg)