نوچە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، دۆخی ئێستای عێراق بەھۆی میلیشیاكانی سەربە ئێران ئاڵۆزە. داواش لە حكومەتی عێراق دەكات، باڵیۆزخانە و بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت.
ئەم راگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، کە درەنگانی شەوی رابردوو بە سێ موشەك ھێرش كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا و یەکێک لە موشەکەکان بە دیواری باڵیۆزخانەکە کەوتووە.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: دۆخی ئاڵۆزی ئێستای عێراق، بەھۆی میلیاشیاكانی سەر بە ئێرانەوەیە و لە مانگی ئەیلوولی رابردووەوە ١٤ جار ئێران و میلیشیاكانی سەر بەو وڵاتە ھێرشیان كردووەتە سەر باڵیۆزخانەكەمان لە عێراق”.
وەزارەتی دەرەوە داوا لە حكومەتی عێراق دەكات ”ئەركەكانی بەجێبھێنێت لە پارێزگاریكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژە بەوەشدەكات “تا ئێستاش دۆخی ئەمنی ئاڵۆزە و گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران ھەڕەشەن، بۆیە لە حاڵەتی ھۆشداریداین و چاومان لەسەر دۆخەكەیە”.