سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشکرای کرد، یه‌كێك له‌و پێنج موشه‌كه‌ی كه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كران، له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، یه‌كێكی دیكه‌ش له‌موشه‌كه‌كان به‌ر هۆڵێكی یانه‌ی له‌شجوانی كه‌وتوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌به‌غداد رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه پێنج موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران و تا ئێستاش نه‌زانراوه ئه‌و موشه‌كانه له‌لایه‌ن چ لایه‌نێكه‌وه ئاراسته‌كراون، كە بەهۆیەوە ژمارەیەك بریندار هەیە و یەكێكیان دۆخی ناجێگیرە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، “یه‌كێك له‌و موشه‌كانه له‌ناو چێشتخانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، له‌ئه‌نجامدا پێنج كه‌س كه له‌ناو چێشتخانه‌كه بون برینداربون، موشه‌كێكی دیكه‌شیان كه‌وتوه‌ته ناو یانه‌یه‌كی له‌شجوانیه‌وه.
پێشتریش، شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه پێنج موشه‌ك له‌جۆری كاتیۆشا ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراون، به‌ڵام زیانه‌كانی نه‌زانراون.