مستەفا چاوڕەش: کۆنگرە هیچ گۆڕانكاریەكی دروست نەكرد

0

شلێر سەعید: هەولێر 

ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت، تا ئێستا كۆنگرە هیچ گۆڕانكاریەكی دروست نەكردووە، چونكە پەیڕەوی ناوخۆ لە كۆنگرە هەمووی هەموار نەكرایەوە. گوتیشی ”بڕیارە ڕۆژی چوارشەمە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بكەین”.  

چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان لە (21-12-2019) بەڕێوەچوو-و 121 كەس بۆ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی هەڵبژێردران.

 لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، دەربارەی گۆڕانكاریەكانی دوای كۆنگرەی حزبەکەی ڕاگەیاند: تا ئێستا هیچ گۆڕانكاریەكی دروست نەكردووە، چونكە پەیڕەوی ناوخۆ لە كۆنگرە هەمووی هەموار نەكرایەوە و كۆمیتەی ئەنجومەنی سەركردایەتی تازەیان تەخویل كرد، كە بیست كەس دەبن تا پەیڕەوەكە حازر بكەن و بیهێنەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی.

گوتیشی بڕیارە ڕۆژی چوارشەمە (29-1-2020) كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بكەین، بۆ ئەوەی بزانین ئەو خاڵانەی لە پەیڕەوی ناوخۆ دەستنیشانكراوە چین و قسەی لەسەر بكەین، ئینجا دەچینە سەر هەنگاوەكان و گۆڕانكاری و دانان و لادان و …هتد.

مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەش كرد، كە دیار نییە كێ دەبێتە سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی و ئەوانەی دەگوترێت تەنها قسەیە گەرنا جارێ كەس پاڵێوراو نییە بۆ ئەم پۆستە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com