نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، کە هەمواری ڕەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی لە کۆتایی نزیک بووەتەوە و بڕیارە سبەی کارەکانی تەواو بکرێت.
رۆژی ٢١-١٢-٢٠١٩، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له شاری سلێمانی چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی ئه‌نجامدا، كه تیایدا ١٢١ كه‌س به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردران، رۆژی ١٤-١-٢٠٢٠ ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبووه‌وه و لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌یان پێكهێنا كه ده‌بێت له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا كاره‌كانی ته‌واو بكات.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ماستەفا چاڵاوی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی، سەبارەت بە پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەیان، ڕایگەیاند: ئه‌و لیژنه‌یەی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ڕەشنووسی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی پێكهێنرابوو كاره‌كانی له كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه و بڕیارە سەبەی کارەکانیان تەواو بکەن”.
سەبارەت بە کاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەشیان، مستەفا چاڵاوی، گوتی “بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٢٩-١-٢٠٢٠ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی حزب کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، کە لە لایەن لیژنەکەوە هەموارکراوەتەوە گفتوگۆی لەسەر بکرێت”.