نوچە-ئاژانسەکان
بۆ یەکەمین جار لە مێژووی پەیوەندیەکانی تەل ئەبیب و وڵاتانی عەرەبیدا، هاوڵاتیانی ئیسرائیلی بەشێوەی ڕێگەپێدراو دەتوانن سەردانی سعودیە بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە تاکوو ئێستا وڵاتانی عەرەبی ڕایانگەیاندووە، هیچ پەیوەندییەکی فەرمییان لەگەڵ ئیسرائیل دا نییە.
بە بڕیاری ئاریە دەرعی، وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل، هاوڵاتیان دەتوانن بۆ کاروباری بازرگانی و ئایینی سەردانی سعودیە بکەن.
رۆژی هەینی رابردوو، عادل جوبەیر، وەزیری راوێژکار لە کابینەی حکومەتی سعودیە بۆ کاروباری دەرەوە، رەتی کردەوە، کە ریاز و تەل ئەبیب، هیچ جۆرە پەیوەندییەکی فەرمیان لە نێواندا دەبێت.