وەزارەتی کارەبا: پلانمان بۆ چارەسەی کێشەی کارەبا هەیە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، جیاوازی پێدانی کاتەکانی کارەبا لە نێوان شارەکانی هەرێم، پەیوەستە بە جیاوازی پلەکانی گەرماوە، کە لە شارێکەوە بۆشارێکی دیکە جیاوازە. دەشڵێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا پلانمان هەیە”.

لە زۆرینەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بڕی پێدانی کاتژمێرەکانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بە گشتی كەم بووەتەوە و لە شارێکەوە بۆشارێکی دیکە پێدانی کارەبا جیاوازی هەیە، ئەمەش وایکردووە هاوڵاتیان ناڕازین لە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئومێد ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا، ڕایگەیاند: پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە و لە قەزایەکەوە بۆ قەزایەکی دیکە جیاوازە و هۆکارەکەشی دەکەڕێتەوە بۆ جیاوازی پلەکانی گەرما، بۆ نموونە پلەکانی گەرما لە هەولێر نزمترە لەچاو دهۆک و سلێمانی”. 

بەڕێوبەری گشتی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم ڕوونیشیکردەوە، هەندێک جار پێدانی کارەبا لە کۆڵانێکەوە بۆ کۆڵانێکی دیکە جیاوازە. گوتیشی “كاتەکانی بوونی کارەبا بۆ فیدەرێکی ئاسایی لە نێوان ٧ بۆ ٩ کاتژمێر دایە، بەڵام ئەو فیدەرانەی ئۆڤەر لۆدن لەسەرە، كێشەكەیان لەوەدایە كارەباكە هەیە وەریبگرن، بەڵام ناتوانن وەریبگرن، بۆیە بە ناچاری سەرە محاویلەیان لەسەر جێبەجێ دەكەن و بەناچاری چەند محاویلەیەكیان لەسەر دەبڕن، ئەمەش وادەكات كارەباكەیان لەچاو کۆڵانەکانی دیکەوە كەمتر بێت”.  

لەبارەی پلانی وەزارەتەکەیان بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا، دەڵێت “پلانی خێرامان ئەوەیە تیمەکانی وەزارەتی کارەبا بەردوام لەسەر هێڵن، بۆئەوەی هەر محاویلەیەکیان بڕی، دواتر ئەو محاویلەیە تەحویلی محاویلەیەکی دیکە بکەن بۆئەوەی بەردەوام هاوڵاتیان کارەبایان هەبێت، پلانی مامناوەندیشمان ئەوەیە، کە بەپێی ئەو بڕە پارەیەی، کە لەبەردەستدایە فیدەری نوێ درووستبکرێت و ئۆڤەر لۆدی ئەو فیدەرانە کەمبکرێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com