نوچە-ئاژانسەکان
فراکسیۆنی بیارق الخیر، ئەمڕۆ (یەکشەممە ٢٦-١-٢٠٢٠) ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ناوی کاندیدی لایەنەکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئاشکرا دەکرێت.
معمد الخالدی، سەرۆکی ئەم فراکسیۆنە بە ئاژانسی هەواڵی “واع”-ی عێراقی گوتووە، کە ئاماژەکانی چارەسەری قەیرانی سەرۆکوەزیران لەم وڵاتە، دیارکەتوون و لایەنەکان لە سەر ناوی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران رێککەوتوون.
بە گوتەی الخالدی، رێککەوتنێکی نیمچە فەرمی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک هاتۆتە کایەوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ناوی کاندیدەکە رادەستی سەرۆککۆمار دەکرێت.