نوچە-سومریە نیوز
کۆمیساریای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ڕاپۆرتێکی لە بارەی کوژراوەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی بەغدا و زیقار بڵاو کردەوە.
بە گوێڕەی نوێترین ڕاپۆرت، تەنها لە دوو شاری بەغدا و زیقار، ١٢ خۆپیشاندەر بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانی عێراقەوە کوژراون و ٢٣٠ کەسیش لە هێزەکانی عێراقی و خۆپیشاندەران بریندار بوونە.
ڕاپۆرتەکە باس لە پەرەسەندنی گرژییەکانی عێراق دەکات و ئاماژەی بە هێرش و توندوتیژیەکانی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران کردووە.
کۆمیساریای مافەکانی مرۆڤ، هەروەها خوازیاری کۆتاییهێنان بە توندوتیژیەکان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بووە.