نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا، هەڵوێستی وەرگرت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦-١-٢٠٢٠، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا لەبارەی ئەم لێدوانەی زەریف نووسی: وەزیری دەرەوەی ئێران، خوازیاری ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکان، بەڵام دەبێ سەرەتا گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە هەڵبگرین، نا، سپاس، دانوستان ناکەین.
زەریف لە لێدوانەکەی خۆیدا گوتبووی، ئەگەر ئەمریکا ڕەفتاری خۆی بەرامبەر بە تارانن بگۆرێت، بە دووری نازانین لەگەڵی بکەوینە گفتوگۆوە.