نوچە: ئاژانسەکان
لە وڵاتی چین بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی “کۆرۆنا” کە تا ئێستا 56 کەسی لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 1400 کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 56 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 1400 کەسی دیکە تووش بوون، بەشێک لە وڵاتانی جیهانیش ڕێوشوێنی تایبەتی تەندروستییان گرتووەتە بەر و بەتایبەت تووشبوونی خەڵکی چین بەم ڤایرۆسە لە چین بووەتە ترس و دڵەڕاوکێ بۆ دانیشتوان.
بە گوتەی شی جینپینگ، سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ڤایرۆسەکە زۆر تەشەنەی سەندووە و وڵاتەکەیان لە دۆخێکی ناجێگیر دایە، بەتایبەت لە شاری ڤۆهان حاڵەتی نائاسایی ڕاگەیەندراوە و بەشێک لە وڵاتان هاوڵاتیانی خۆیان لەو شارە بردووەتە دەرەوە.
تۆڕی تەندروستیی جیهانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نەناسراوە، لە وڵاتی چیندا “بارودۆخی نائاسایی” ڕاگەیاندووە.
جێگەی ئاماژەیە، تا ئێستا شەش جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزراوەتەوە و بەم حاڵەتش بووە بە حەوت جۆر لەو ڤایرۆسە مەترسیدارە.