نوچە
خۆپیشانده‌ران له به‌غدا به‌رده‌وامن له ناره‌زایه‌تییه‌كانیان، سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی توندوتیژی و زه‌بر بۆ كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كان.
ئەمەش دوای ئه‌وه دێت، كه له دوێنێ شه‌ممه‌وه (٢٥-١-٢٠٢٠) هێزه ئه‌منییه‌كان توندتر و به زه‌برێكی زۆرتره‌وه روبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران ده‌بنه‌وه، له به‌غدا هێزه ئه‌منییه‌كان به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه چوونه مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندان، به مه‌یدانی ته‌حریریشه‌وه، له چه‌ند شارێكی دیكه‌ش خێمه‌ی خۆپیشانده‌ران سوتێنرا و هێرشی توندیان كرایه سه‌ر.
بەگوێرەی میدیای عیراقی، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه خۆپیشانده‌ران له به‌غدا چوونه‌ته‌وه مه‌یدانه‌كانی ته‌حریر و خه‌لانی و به‌رده‌وامییان به ناره‌زایه‌تییه‌كانیان داوه، به‌شێك له خوێندكارانیش بۆ پشتگیری له خۆپیشانده‌ران هاتوونه‌ته مه‌یدانه‌كان.
هەروەها به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له مه‌یدانی وه‌سبه له به‌غدا پێكدادان و توندوتیژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویداوه، هێزه ئه‌منییه‌كان فیشه‌ك و گازی فرمێسكرێژیان به‌كارهێناوه بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، خۆپیشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ستداوه و 19ی دیكه‌ش بریندار بوون.