نوچە
بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی رووداوی بوومەلەرزەی باکووری کوردستان دەکات و هیوادەخوازێت بە زووترین کات فریاگوزاری و هاوكاریی پێویست بگەیێندرێتە لێقەوماوانی رووداوەکە.
شەوی هەینی (24-1-2020) بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستانی هەژاند. تاوەکو ئێستا 22 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون.
دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی
بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە باكووری كوردستان و ناوچە كوردنشینەكانی توركیا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوونە.
سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیێنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.
هیوادارین بە زووترین كات فریاگوزاری و هاوكاریی پێویست بە لێقەوماوانی ئەم ڕووداوە بگات.
بارەگای بارزانی
٢٥ـی ١ـی ٢٠٢٠