دوایین ئامار لەبارەی زیانە گیانییەکانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان

0

نوچە

ژمارەی ئەو کەسانەی لە باکووری کوردستان بەهۆی بومەلەرزەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 31 کەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە هەزار و پێنجسەد کەس بریندار بوون.

بەگوێرەی سەرۆکایەتی رووداوە سرووشتییەکان و فریاگوزاریی تورکیا، بەهۆی بومەلەرزەکەی ئێوارەی رۆژی هەینی کە به‌گوڕیی 6.8 پله‌ی رێخته‌ر شارۆچكه‌ی سیڤیرجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای خارپێتی هەژاند، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا بۆ 31 کەس بەرزبووەتەوە و یەک هەزار و 556 کەسیش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

هەروەها بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی ئافاد بڵاوکراوەتەوە، 9 هەزار و 545 چادر رەوانەی ناوچەکە کراون و پێداویستییەکانی دیکە لە خۆراک و کەلوپەلی پێویست گەیێنراونەتە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە.

دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی خارپێت، 599 لەرینەوەی دیکە لە ناوچەکەدا تۆمار کراوە و ژمارەی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا رزگار کراون بۆ 45 کەس بەرزبووەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com