پەرلەمانتارێک: دەبێ خۆپیشاندەران پارێزراو بن

0

شلێر سەعید: هەولێر

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت، دەبێت بە زووترین كات سەرۆک كۆمار كەسێك كاندید بكات. دەشڵێت ” داوامان كردووە لە حكومەت، كە ژیانی خۆپیشاندەران بپارێزن”.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، ئەحمەد كنانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: بۆ باشكردنی بارودۆخی عێراق، پێویستە لەسەر سەرۆك كۆمار بە زووترین كات كەسایەتیەك كاندید بكات، هیچ بانویەك نیە بۆ دواخستنیشی.

ئەحمەد كنانی دەشڵێت، هەر كەسێك بەبژێر بكەن لە ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگی لەسەردەدرێت و ئێمە لە  ئەنجومەنی نوێنەران بەكاری خۆمان هەستاوین و پێویستە لەسەر گەورە بەرپرسانی باڵای سیاسی، كەسێك كاندید بكەن بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە جێ ڕەزامەندی هەموو لایەنێك بێت.

سەبارەت بە توندوتیژی بەرانبەر بە خۆپیشاندەران و بێ هەڵوێستی ئەنجومەنی نوێنەران، كنانی گوتی ”ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوێستی هەبووە و بەیاننامەمان دەركردووە و بێدەنگ نەبووین. هەروەها داوامان كردووە لە حكومەت، كە ژیانی خۆپیشاندەران بپارێزن و توندوتیژی بەرانبەریان نەكرێت، بەڵام هەیە دەیانەوێ‌ کارتەکان تێكەڵ بكەن و  بارودۆخەكە ئاڵۆز بكەن و تێكدەرن.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com