گەڕانەوەی مامۆستایان بەپێی پێویستی دەبێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەڕانەوەی مامۆستایانی وانەبێژی باخچەکانی ساوایان بۆسەر کارەکانیان، بەپێی پێویستی دەبێت.  

به‌ پێی نووسراوێكی فەرمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كراوە، (٨٢٧) مامۆستای وانه‌بێژی باخچه‌كانی ساوایان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان و کرێی وانەبێژیان بۆ خەرج دەکرێت.           

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، لە بارەی گەڕانەوەی مامۆستایانی وانەبێژی باخچەی ساوایان، ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گەڕانەوەی ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژی باخچەکانی ساوایان، بۆ سەر كارەكانی خۆیان و بڕیاریش دراوە كرێی وانەبێژیشیان بۆ خەرج بكرێت”.

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان، ڕوونیکردەوە و گوتی “گەڕانەوەی ئەو مامۆستا وانەبێژانەش بۆ باخچەکانی ساوایان بەپێی پێویستی دەبێت، چونکە هەندێک لە وانەی کە وازیان هێناوە شوێنەکەیان بە کەسانی دیکە پڕکراوەتەوە و تەنها ئەو مامۆستایانە دەگەڕێنەوە کە شوێنەکەیان پڕنەکراوەتەوە”. 

سەبارەت بە کرێی وانەبێژی مامۆستایانی باخچەکانی ساوایان، گەرمیانی جەختیکردەوە”وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە ئەو مامۆستایانەی وانەبێژییان کردووە، ئەوانەی ئێستا بەردەوامن و ئەوانەشی وازیان هێناوە بەپێی ژمارەی وانەکانیان کرێی وانەبێژییان بۆ خەرجبکرێت”.      

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com