نوچە
شه‌وی رابردوو(25/24-1-2020) ته‌رمی پێنج كۆچه‌ر، كه له ئاوی نێوان یۆنان و ئیتاڵدا به‌هۆی نوقمبونی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدابوو، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه گه‌یه‌ندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، ته‌رمی هه‌ریه‌ك له: ره‌وه‌ند حه‌وێز خه‌ڵكی هه‌ولێر، رێبین عه‌باس خه‌ڵكی رانیه، سه‌ركار ره‌حمان خه‌ڵكی شاره‌زوور، سیڤه‌ر سه‌ردار خه‌ڵكی چه‌مچه‌مال و یوسف به‌كر خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی 11ی ئه‌م مانگه، له ده‌ریای ئایۆن-ی یۆنان به‌له‌مێكی كۆچه‌ران به 53 سه‌رنشینه‌وه ژێرئاوكه‌وت، كه 22یان كورد بوون، ته‌رمی پێنج له‌و كۆچه‌ره كوردانه دۆزرایه‌وه و سێ كۆچه‌ریشیان زیندون و گه‌ڕان به‌دوای 14ی دیكه‌دا به‌رده‌وامه.