شلێر سەعید
ئێوارەی دوێنێ (هەینی 24_1_2020) لە شارەدێی تەقتەقی سەربەقەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر، ژنێک ویستی خۆی بەزێی بچووکدا بدات و کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنیت. پولیس دەڵێ هۆکارەکەی هەژاریە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، نەقیب هەرێم دڵشاد، ئەفسەری بنکەی پۆلیسی تەقتەق، لە بارەی رووداوەکەوە رایگەیاند: دوێنێ ئێوارە ئاگادار کراین حاڵەتێکی هەوڵدان هەیە بۆ خۆکوشتن لە پارکی سایەی تەقتەق، بۆیە دەستبەجێ توانیومان بگەینە شوێنەکە و ئەو ژنە دەستگیر بکەین و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ کرایەوە.
نەقیب هەرێم دڵشاد گوتیشی، ژنەکە لە دایک بووی ۱۹۹۲ و خەڵکی هەولێرە و ماوەیەکە ماڵیان هێناوەتە تەقتەق و خاوەن سێ منداڵە. دوای ئەوەی بانگی هاوسەری و کەسوکارمان کرد، ئەو ژنە سکاڵای لەسەر هیچ کەسێک تۆمار نەکردوە و گوتوویەتی، لەبەر هەژاری ویستم کۆتایی بە ژیانی خۆم بهێنم، دوای ئەوە هاوسەری ژنەکە خێزانەکەی بردۆتەوە.