نوچە
دوای نزیکەی چوار مانگ لە داخرانی رێگا و گۆڕەپانەکانی بەغدا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، ئەمڕۆ سوپای عێراق، گۆڕەپان و شەقامە داخراوەکان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ (شەممە 25-1-2020) فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا کۆتایی بە گرتنی گۆڕەپانی خەلانی هێنا.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، هەر ئەمڕۆ سوپای عێراق گۆڕەپانەکانی قورتوبە و تەیەڕان و شەقامی خێرای محەمەد قاسم و پردی ئەحراری بەڕووی هاتوچۆی هاوڵاتییاندا کردەوە.
ئەو گۆڕەپانانە نزیکەی چوار مانگە بەخۆی خۆپیشاندانەکانەوە لەلایەن سوپای عێراقی بە پارچە کۆنکریتی گەورە داخرابوون و شەقام و پردەکەش لەلایەن خۆپیشاندەرانی مانگرتووەوە، گیرابوون.
خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 1-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی خواردنەوە و کارەبا و بێکاریی گەنجان، دەستیان پێکرد. بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 600 هاوڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 17 هەزاری دیکەش بریندار بوون.


