ئەمریکا ئاژانسی فارس نیوز سزا دەدات

0

نوچە: العربییە

ئاژانسی فارس نیوز، کە ئاژانسێکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە، دۆمینی ”فارس نیوز دات کام” تایبەت بەم ئاژانسە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا بەبڕیاری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا داخرا.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، لە ئیمەیلێک، کە لە لایەن بەشی خزمەتگوزاری نێودەوڵەتی ئەم دۆمینی (com.) بۆ ئاژانسی هەوالی فارس نیوز (farsnews.com) نێردراوە، بە راشکاوی هۆکاری ئەم داخستنەی گەڕاندۆتەوە بۆ بڕیاری دیاریکراو، کە لە لایەن ئۆفیسی کۆنترۆڵی داراییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا (OFAK) و هەروەها ئەم ئاژانسە، کەوتۆتە نێو لیستی قەدەغەکراوەکان (SDN).

لە چەند کاتژمێری رابردووەوە دەستڕاگەیشتنی سەردانیکەرانی ئاژانسی فارس نیوز، بەم ماڵپەڕە لە ئێران و ناوچە جیاوازەکان لە جیهان راگیراوە. بەڵام ئەم ماڵپەڕە بە جێگەی دۆمینی (com.) دۆمێنی (IR.) بەکار دەهێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com