نوچە-هەواڵنێریی فەرەنسا
سێ هاوڵاتی فەرەنسی لە کاتی سەردانکردنی بەغدا بێ سەروشوێن کراون.
ئەم سێ هاوڵاتییە فەرەنسییە، کە ئەندامی رێکخراوێکی خێرخوازی بە ناو مەسیحییەت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، دوای دەچوونیان لە هەوڵیر، پایتەختی هەرێمی کوردستان و سەردانکردنی بەغدا بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان، بێ سەروشوێن کراون.
ئەم رێکخراوە لە هەولیر چالاکی هەبووە و تاکوو ئێستا، هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە بێ سەروشوێنکردنیان وەئەستۆ نەگرتووە.
ئامانجی ئەم رێکخراوە، یارمەتیکردنی ئەو مەسیحیانە بووە، کە بە هۆی داعشەوە پەلامار درابوون.
پێدەچێ ئەندامانی ئەم گروپە بە بارمتە گیرابێتن.