ئەحمەد حاجی رەشید: رێكکەوتن لەگەڵ ئەمریكا لە دەسەڵاتی سەرۆك كۆمار نییە

0

شلێر سەعید: هەولێر

 ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك كۆمار لە دەسەڵاتی نییە تا ڕێکكەوتن بكات لەگەڵ ترامپ بۆ مانەوەیان لە عێراق. گوتیشی ”ئەوە تەنها لە دەسەڵاتی حكومەتی عێراقە”.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی ئەنجومی نوێنەرانی عێراق، لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دەربارەی كاریگەری پەیوەندیەكانی هەرێم وعێراق بەتایبەت دوای دیداری بەرهەم ساڵح و ترامپ رایگەیاند: سەرۆك كۆمار دەسەڵاتی ئەوەی نییە بڕیار بدات هێزی ئەمریكا بمێنتەوە یان نا، ئەوە حكومەتە دەتوانێ‌ بڕیاربدات لەو بڕیارەی پەرلەمان داویەتی، لەدەركردنی هیزی ئەمریكیەكان، ئەو بڕیارەش تەواو نییە، چونكە دەنگی یەك پێكهاتەیە پێكهاتەكانی سوننە و كورد بەشداریان نەكردووە.

ئەحمەد حاجی رەشید پێیوایە، دیدارەكەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا، پەرچەكرداردەبێ، بەڵام نازانم ئەدای پەرچەكردارەكە چۆن دەبێت و لە ئێستا دا ڕاوێژكارێكی سەرۆك كۆمار دەستی لەكار كێشاوەتەوە و داوادەكرێت ڕاویژكارەكانی دیكەش، كە شیعەن فشاریان لەسەرە تا واز بێنن، بەوەش کێشەکان زیاتر قووڵ دەكات.

سەبارەت بە خۆپیشاندەران و هەڵوێستی پەرلەمان ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، لە ئێستا دا پەرلەمان لە پشووی تەشریعی دایە و چالاكیەكانی راگرتووە، چونكە هیچی پێ ناكرێت، من وادەبینم پەرلەمان دەیەوێ‌ خۆی بەدوور بگرێت، لەو ململانێیەی روودەدات، بەهۆی ئەوەی سەرۆكی پەرلەمان سوننەیە و لەم ڕۆژانە دوو كۆبوونەوەی تێد كراوە، نە سەرۆك و نە جێگرەكەی، كە ئەویش كوردە ئامادەنەبوون، بۆیە سوننە و كورد دەیانەوێ خۆیان بە دوور بگرن لەم ئاڵۆزیانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com