روونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین، هۆشداری دەدات و چەند رێنماییەک دەخاتەڕوو بۆ خۆپارێزی هاوڵاتیان.

دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری ووهان لە وڵاتی چین، کە بەگوێرەی دوا ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی جیهانی WHO تاوەکو ئێستا ٥٥۷ کەس توشبوون و ۱۷ کەس مروون و ڕێژەی کوشندەیی تا ئێستا ٤٪ ، جگە لە وڵاتی چین، لە چەند وڵاتێکی تری ئاسیا وەک یابان، کۆریا، تایلەند و سەنغافورا تۆمارکراوە.

لە هەرێمی کوردستان وەک سەرجەم وڵاتانی تری جیهان لە نزیکەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO چاودێری بارودۆخی پەتاکە دەکەین و ڕێکاری پێویست دەگرینە بەر.

تاوەکو ئێستا ئەو زانیاری و ڕاسپاردانەی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە پێویست ناکات پشکنین و جاودێری لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنوریەکان و شوێنە گشتیەکان بگیرێتەبەر، بەڵکو ڕێکارەکان هەمان ڕێوشوێنی کۆنتڕۆڵ و خۆپارێزیە لە پەتای ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا وەک پەتاگەری، زوو دۆزینەوە و جیاکردنەوە و چارەسەرکردن و هۆشیاری تەندروستی لە خۆپارێزی کەسی وەک زوو زوو دەست شووشتن، خۆ بەدوورگرتن لەشوێنی قەڵەباڵغ و داخراو لەگەڵ پاپەندبوون بە ئەتەکێتی کۆکین و پژمین وەک داپۆشینی دەم و لووت.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٤-١-٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com