نوچە
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ستايشى ئه‌رك و رۆڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق كرد و داواى كرد له پرۆسه‌ى سياسى و هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه له يارمه‌تيدانى عێراق به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ داواكاريى ڕه‌واى خۆپيشانده‌رانى عێراق له خزمه‌تگوزارى و ژيان و ئاينده‌يه‌كى باشتر، ده‌ربڕى.
سه‌رله‌به‌ياني ئه‌مڕۆ (هه‌ينى 24/1/2020) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆتا رۆژى به‌شداريكردنيدا له كۆڕبه‌نديى ئابووريى داڤۆس، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆتيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كۆبوووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خۆپيشاندانه‌كان و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه، هه‌وڵدان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان و ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له‌مباره‌يه‌وه، كار و چالاكييه‌كانى يووئێن و ده‌زگا و ئاژانسه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئاواره‌كانى عێراق و په‌نابه‌رانى سووريا له هه‌رێمى كوردستان و يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنيان، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى عێراق، تاوتوێ كران.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دوايين پێشهاته‌كاته‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌كانى زيانبه‌ركه‌وتووى شه‌ڕى داعش و چۆنيه‌تيى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.