شلێر سەعید
بەپێی پشکنینی پزیشكی دادی هەولێر، بۆ تەرمی ئەو سێ ئەندامەی خێزانێک، كە لە شارەدێی عەنكاوە بە هۆی سۆباوە گیانیان لە دەستداوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا، کە نوچە ئامادەی بوو فەخرەدین نوری، بەرێوەبەری بنكەی پۆلیسی عەنكاوە رایگەیاند ئەو 3 كەسە كە دایك و كور و كچكەی گیانیان لەدەستدا خەلكی سنوری دەشتی نەینەوان بە هۆی ئاوارە بونیان زیاتر لە 2 ساڵە لە عەنكاوە نیشتەجێن ئەو خێزانە لەگەل هاوسەكەی كیشەی جیابوونەوەیان هەبووە بۆیە بە تەنها ژیاون.
گوتیشی، چەند جارێك پیاوەكە دەیەوێت مندالەكانی ببینی سەردانی ماڵەكە دەكات، بەڵام دەرگا ناكەنەوە، دواتر پۆلیس ئاگاداردەكاتەوە لە دیار نەمانی ئەو 3 كەسە بۆیە پۆلیس بە بریاری دادگا دەچنە مالەكەو دوای شكاندنی دەرگا دەبینن هەر 3 كەسەكە گیانیان لە دەستداوە دوای لێكۆلینەوە بۆ تەرمەكان دەركەوت، كە بە هۆی سۆبای نەوتەوە گیانیان لە دەستداوە رووداوەكەش زیاتر لە مانگێكە روویداوە بۆیە.
دایكەكەی تەمەنی 37 ساڵە و كورکەی تەمەنی 18 ساڵە و كچەكەش تەمەنی 15 ساڵە.

