نوچە
لە سێیەم رۆژی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یوسف بن عەلەوی، وەزیری دەرەوەی عو‌مان کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عو‌مان “جه‌خت له په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا له بواره جياكاندا كرايه‌وه، هه‌روه‌ها دوايين دۆخى عێراق و ناوچه‌كه و كاريگه‌ريى ئاڵۆزييه‌كان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى، چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، ئاراسته و سياسه‌تى میانڕه‌ویی عو‌مان له ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان، تاوتوێ كران”.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “نێچيرڤان بارزانى پرسه و سه‌ره‌خۆشيى خۆى بۆ گه‌ل و حكومه‌تى عو‌مان دووپاتكرده‌وه به له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سوڵتان قابووس بن سه‌عيد سوڵتانى پێشووى عو‌مان، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له سوڵتانى تازه خاوه‌نشكۆ هه‌يسه‌م بن تارق ئال سه‌عيد كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عو‌مان ده‌ربڕى”.
هەروەها بڕیارە سبەی (هەینی ٢٤-١-٢٠٢٠) لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببێتەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان شەوی رابردووش لەگەڵ هەریەک لە مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، هێنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق کۆبووەوە.