پەرلەمانتارک: بەگوێرەی یاسا ناردنی بودجە بەردەوام دەبێ

0

شلێر سەعید 

پەرلەمانتارێكی  كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هۆی بارودۆخی حكومەتی عێراق بودجە دواكەوتووە و دیداری سەرۆك كۆمار لەگەڵ ترامپ، نیگەرانی دروستكردووە لای شیعەكان، گەر ئەوە نەكرێتە بیانوو موچەی فەرمانبەرانی كوردستان دێت بە پێی یاسا. 

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، ئەحمەد رەشید، ئەندامی ئەنجومی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دەربارەی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی كوردستان  ڕایگەیاند: ئێمە بەدواداچونی زۆرمان بۆ ئەو بابەتەكرد، دوای ئەوەی حكومەتی ناوەندی ڕێككەوتن لەگەڵ شاندی كوردی، كە نەوت ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكەن بە بڕی (٢٥٠) دووسەدوو پەنجا هەزار بەرمیل و چاوەڕێ بووین و ڕێككەوتن، كە مانگی ١٢-ی ٢٠١٩، بودجە بنێرنە پەرلەمان، بەڵام دوای ئەوەی عادل عەبدول مەهدی دەستی لەكاركێشایەوە، گرفت دروست بوو بۆ ناردنی پرۆژەیاسای بودجە، چونكە سەرۆك وەزیران بو بەكاربەڕێكەر ناتوانێ‌ پڕۆژە یاسای بودجە بنێرێت.

 ئەحمەد رەشید ئاشكراشی كرد، كە لەو كەمتەرخەمیەی پێشوویان پەرلەمان نەیتوانی لیپرسینەوەیان لەگەڵدا بكات، كە بۆ بودجە نەگەیشتۆتە پەرلەمان. گوتیشی ئەوان هۆكارەكەیان گەڕاندەوە بۆ ئەوەی خەرجیەكان زۆر زۆربوون  كە بڕی (١٦٢) ترلیۆن دینارە وە داهاتەكان تەنها (١١٤) ترلیۆن دینارە، ئەوەش وای كردووە كورت هێنانێكی (٤٨) ترلیۆن دیناری هەبێ، كە نازانن بە چی پڕی بكەنەوە؛ بۆیە نەیانتوانی پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە بكەن و دوایی نەنێردرا بۆ پەرلەمان.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە ئەوەی لە ئێستا دا هەیە ئەگەر حكومەت تشكیل ببێت ئەوە ناتوانن و ناچارن پەنا ببەنە بەر یاسای ئیدارەی مالی، كە بریتییە لە ناردنی یەك لەسەر دوانزەی خەرجییە ڕاستەقینەكانی ساڵی پێشوو، لەوەش فەرمانبەرانی هەرێم موچەكەیان دیاری كراوە بەبڕی (٤٥٣) ملیار دینار، كە دەبێ بێت بۆهەرێمی كوردستان، ئەگەر ئەو بارو دۆخەی ئێستا نە بێتە هۆی بیانوو هێنانەوە، بەتایبەتی بەهۆی دیداری سەرۆك كۆمار و ترامپ بەشێوەیەك لە شێوەكان نیگەرانی دروستكردووە لەلای هێزە شیعەكان، ئەوە لە رووی قانونییەوە دەتوانن پارەی هەرێمی كوردستان بنێرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com