نوچە
لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی زەنجیرە دیدارەکانی، لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودیە و سه‌رۆكى ئاژانسى جايكاى ژاپۆنى کۆبووەوە.
پاشنيوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه ٢٢-١-٢٠٢٠، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مير فه‌يسه‌ڵ بن فه‌رحان ئال سعوود، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عه‌ره‌بستانى سعووديه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و گرنگی هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان له ناوچه‌كه، ڕه‌وشى پێكهاته‌كان له عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و يارمه‌تى و هاوكارييه مرۆييه‌كانى مانگی سوورى سعوودى بۆ ئه‌وان خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.

لەلایەکی دیکەوە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ شينيچى كيتائۆكا سه‌رۆكى ئاژانسى هاريكاريى نێودوڵه‌تيى ژاپۆنى “جايكا” كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تيشك خرايه سه‌ر كار و چالاكييه‌كانى ئاژانسه‌كه له هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى جايكا و گه‌ل و حكومه‌تى ژاپۆنى كرد بۆ يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنى هه‌رێمى كوردستان.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى جايكا دووپاتى كرده‌وه، كه ئاژانسى هاريكاريى نێوده‌وڵه‌تي ژاپۆنى له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و سوپاسى ئاسانكارى و هه‌ماهه‌نگي داموده‌زگا و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌نجامدانى كار و پرۆژه‌كانيان كرد.
