نوچە-فۆکس نیوز
کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی ئەم وڵاتە ئاشكرای دەکات، کە واشنتۆن بۆ پاراستنی هێزەکانی خۆی، سیستتمی موشەکی پاتریوت لە عێراق جێگیر دەکات.
لە راپۆرتەکەی فۆکس نیوز، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٢٣-١-٢٠٢٠) بڵاو بۆتەوە، ئاماژە بە هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی عین الاسد کراوە، کە تیادا زیاتر لە هەزار سەربازی ئەمریکی تێیدا جێگیرن.
سوپای عێراق و هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە، هیچ کامیان خاوەنی سیستمی بەرگری موشەکی نین.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی فۆکس نیوز، پێدەچێ ئەمریکا سیستمی دژە موشەکی پاتریوت لەم وڵاتە جێگیر بکات.