نوچە: ئاژانسەکان
ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٢٣-١-٢٠٢٠) لە بەسرە بارەگای رێکخراوی بەدر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا و خۆپیشاندەرێک کوژرا و ٧-ی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان،خۆپیشاندەران هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای میلیشیای رێکخراوی بەدری هادی عامری لە شارەکە و ئاگریان تێبەردا. هاوکات هەر لە بەسرە خۆپیشاندەرێک کوژرا و حەوتی دیکەش برینداربوون.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە خۆپیشاندەران، لە ناشتنی تەرمی ”جینات مادی”، چالاکوانی مەدەنی دەگەڕانەوە، کە دوو رۆژ لەمەوبەر بە گولـلەی چەکدارانی میلیشیاکان کوژرا و چوار کەسیشی دیکەش برینداربوون.
هەروەها لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە خۆپیشاندان بەردەوامە و ژمارەیەک رێگای سەرەکی داخراون و دەوامی فەرمانگە حکومییەکانیش وەستاوە.