نوچە: ئاژانسەکان
بڕیارە سبەی خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی موقتەدا سەدر، دوور لە گۆڕەپانی تەحریر بکرێت.
سەڵاح عوبەیدی، گوتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئاشکرای کردووە، کە خۆپیشاندانی ملیۆنی لە ناوچەی چواڕیانی زانکۆی بەغدا لە ناوچەی جادریە دەکرێت، بۆ ئەوەی کاریگەری بەسەر خۆپیشاندانی خەڵکەوە نەبێت.
بڕیارە، سبەی هەینی خۆپیشاندانی ملیۆنی لە دژی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکرێت.
پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا خەڵكی بۆ ئەم خۆپیشاندانە ھانداوە و نووسیویەتی: “خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن، وڵاته‌كه‌م شوێنی بێگانه‌ی تێدا نابێته‌وه، سه‌روه‌ری و چاكسازی داواكاریی ریشه‌یی و نوێبوه‌وه‌یه”.
رێبەری رەوتی سەدر دەشڵێت “گه‌لی راپه‌ڕیوو په‌ل ده‌كێشێت، زانیوته ده‌نگی گه‌ل وه‌ك نه‌ڕه‌ی شێر وایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ڕه‌یه به‌رزبووه‌وه، ئه‌وا ده‌نگه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتنه و به‌وه‌ش هه‌موو بێگانه‌یه‌ك ده‌توێنه‌وه و سته‌می گه‌نده‌ڵكاران ریشە کێش دەکەین”.