نوچە
هێزە ئەمنیەکانی تورکیا بەهەماهەنگی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە، کەسێکییان بەتۆمەتی تێوەگلان لە رووداوی کوشتنی دیپلۆماتکارە تورکەکەی ساڵی رابردووی هەولێر دەستگیرکردووە.
پاشنیوەڕۆی رێکەوتی ١٧ی تەموزی ساڵی رابردوو رووداوێکی تەقەکردن لەناو رێستۆرانتێکی شاری هەولێر (حوقەباز) روویدا و بەهۆیەوە کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا کوژراوە.
رۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی بلاویکردوەتەوە، دەزگای هەواڵگری تورکی (MIT) لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی شیرناخ لە تورکیا، کەسێکیان دەستگیرکردووە، بەگوێرەی زانیاریەکان لەو رووداوەدا تێوەگلاوە.
ساڵی رابردوو دەزگای دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەیان كەس ئەنجامدا و چەندین كەس لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە راگیران و لێكۆڵینەوە لەگەڵدا کرا.