پەرلەمانتارێک: داوای پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانمان کردووە

0

شلێر سەعید  

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت، دەبێت بە زووترین كات سەرۆک كۆمار كەسێك كاندید بكات. دەشڵێت ”هیچ بانویەك نییە بۆ دواخستنی”.

لە سەرەتای مانگی ١٠-ی ٢٠١٩وە لە چەند شارێکی عێراق خۆپیشاندان دەستی پێکردووە و تاکو ئێستاش بەردەوامە و بەوهۆیەوە نزیکەی ٥٠٠ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ١٨ هەزار خۆپیشاندەریش بریندار بوون.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، ئەحمەد كنانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند: بۆ باشكردنی بارودۆخی عێراق، پێویستە لەسەر سەرۆك كۆمار بە زووترین كات كەسایەتیەك كاندید بكات، هیچ بانویەك نییە بۆ دواخستنی.

ئەحمەد كنانی دەشڵێت، هەر كەسێك کاندید بكەن لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردەدرێت و ئێمە لە  ئەنجومەنی نوێنەران بەكاری خۆمان هەستاوین و پێویستە لەسەر گەورە بەرپرسانی باڵای سیاسی، كەسێك كاندید بكەن بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەنێك بێت.

سەبارەت بە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و بێ هەڵوێستی ئەنجومەنی نوێنەران، كنانی گوتی ”ئەنجومەنی نوێنەران هەڵویستی هەبووە و بەیاننامەمان دەركردووە و داوامان كرد لە حكومەت، كە ژیانی خۆپیشاندەران بپارێزن و توندوتیژی بەرانبەریان نەكرێت، بەڵام کەسانێک هەیە دەیانەوێ‌ پەڕاوەكان تێكەڵ بكەن و بارودۆخەكە ئاڵۆز بكەن  و تێكدەرن.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com