ئەمریکا بانکێکی تورکیا سزا دەدات

0

نوچە-ڕۆیتەرز

ئەمریکا هالک بانکی تورکیا بە پێشێلکردنی سزاکانی سەر ئێران تۆمەتبار دەکات.

ئەمریکا ڕایگەیاند هالک بانکی تورکیا، یارمەتی ئێرانی کردووە بۆ سەرپێچیکردن لە سزاکانی واشنتۆن و هەر بۆیە لە لایەن ئەم وڵاتەوە سزا دەدرێت.

بە گوێرەی بەیانی فەرمی ئیدارەی ئەمریکا، هالک بانکی تورکیا، تا ئامادەبوونی لە دادگا، دەبێ بە ملیۆنان دۆلار سزا بدرێت.

بە گوێرەی بەراوردەکان، ئەم بانکەی تورکیا، لە ئەگەری ئامادەنەبوونی لە دادگا، هەفتەی یەکەم ٧ ملیۆن دۆلار، دوو هەفتەی دواتر ٢١ ملیۆن دۆلار و لە کۆتایی هەفتەی هەشتەم ١.٨ ملیار دۆلار غەرامەی لێ وەردەگیرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com