نوچە-المیادین
وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت، ئەم وڵاتە ئامادەی ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێرانە.
فیصل بن فرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، لەبارەی ئەگەری گفتوگۆ لە نێوان ڕیاز و تاران، دەڵێت: ئامادەین لەگەڵ ئێران بکەوینە دانوستانەوە، بەو مەرجەی ئێران کۆتایی بە سیاسەتی هاوکاریکردنی گروپە توندڕەوەکان لە ناوچەکەدا بهێنێ.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی سعودیە، چەند وڵاتێکی جیهانی نێوەندگیری سعودیە و ئێرانیان کردووە، کە ڕاستەوخۆ بکەونە دانوستانەوە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ئێران و سعودیە، هەموو دەرگاکانی پێوەندیان داخستووە و ناکۆکیەکانیان لەو پەڕی خۆیدایە.